ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی مانگی پووشپەڕ، “خەیروڵڵا حەقجوویان”، ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان بە دانانی بارمتە لە زیندانی “دێزڵاوا”ی کرماشان ئازاد کرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه و ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنیی یارسان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و دوای لێپرسینه‌وه له لایه‌ن دادگای شار سه‌حنه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیع دژی نیزام و بێڕێزی به ڕیبه‌ری” بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا. شایانی باسه كه ئەو چالاکە یارسانییە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.