ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “حسێن واحدی” ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی خوراسانی ڕه‌زه‌وی، له زیندانی ناوه‌ندی بجنۆرد ئازاد كرا.
ناوبراو له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری بجنۆرد به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و سه‌ره‌تای مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری بجنۆرد كرا. شایانی باسه ئه‌و به‌ندكراوه ڕێكه‌وتی ١٥ی گه‌ڵاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ موره‌خه‌سی ده‌رمانی پێدرا، به‌ڵام پێش له كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرا.
