ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌مه، جه‌لیل محه‌ممه‌دی و كه‌ماڵ ئاخره‌تی، دوو چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری سنه به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كران.
ڕۆژی ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣ و یه‌ك ڕۆژ به‌دوای مانگرتنی شكۆداری بازاڕیانی كوردستان دژ به حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، جه‌لیل محه‌ممه‌دی چالاكی كرێكاری خۆشناوی شاری سنه و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زرانی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری، هه‌روه‌ها كه‌ماڵ ئاخره‌تی چالاكی مه‌ده‌نی ناسراوی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕاگوێزران.
