ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، تەیفوور سەلیمی بابامیری، بەندکراوی تەمەن ٤٨ ساڵی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی دادگایی‌کردن ئازاد کرا.
تەیفوور سەلیمی بابامیری، له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به بیانووی گه‌یاندنی یارمه‌تی ده‌رمانی و پزیشكی به برینداره‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.