ڕۆژی ڕابردوو، چوار ئه‌ندامی تیمی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی میدیایی ئاوا میدیا، پاش ١٤ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران له لایه‌ن ئێتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ئازاد كران
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “عومه‌ر ئه‌حمه‌د، مامه‌ند حه‌سه‌نپوور، ئاواره عومه‌ر و شۆفێرێك به ناوی “عه‌مر“، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له شاری ورمێ كرابوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و چوار چالاكوانه، له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كرابوون.
