بهپێی ههواڵی گهیشتوو، ڕۆژی ههینی ٢٧ی جۆزرهدان، “بورهان سەعیدی”، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، دوای یهك مانگ بهندكران له گرتووخانهی ئیتلاعاتی ئهو شاره، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن و بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
“بورهان سەعیدی”، چالاکی کرێکاریی تەمەن ٥٩ ساڵ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن، تا كاتی دادگاییكردنەی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوه. ئەم چالاکە کرێکارییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢ پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرابوو.
