ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و شه‌ممه ١٥ و ١٧ی خه‌رمانان، دوو چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی مه‌نیژه خوشنوود خه‌ڵكی بۆكان و موختار ئه‌سه‌دی خه‌ڵكی سنه به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كران.
موختار ئه‌سه‌دی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، پاش بانگ‌كران بۆ پۆلیسی فه‌تا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین له شاری تاران ڕاگوێزرابوو. هه‌روه‌ها، مه‌نیژه خوشنوود، ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ، ڕۆژی ١٠ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ورمێ گواسترابوووه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده ڕوون نه‌كراوه.