ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەسووڵ عەبدوڵڵانژاد”، خەڵکی ئاوایی “گەرگوولی خوارێ” و دانیشتووی شاری پیرانشار بە دانانی وهسێقه و به شێوهی كاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە پاش دەستبەسەرکرانی له ڕۆژی دووشهممه ٦ی گوڵان لەلایەن هێزەكانی ڕژیمهوه، ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانه ئەمنییەکان لە ورمێ کرا و پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.