ڕۆژی چوارشەممە 15ی گوڵان، هاووڵاتییەک بە ناوی “سالار چاوەشی”، خەڵکی گوندی “حاجی لەک”ی سەر بە ناوچەی “چۆمی مەجیدخان”ی بۆکان، لە زیندانی ئه‌م شاره ئازاد کرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه له بۆکان، بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە ٢ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو كه ئه‌م حۆكمه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری كه‌م كرابوو.