ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، “عومەر فەقێ پوور”، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای ٢١ ساڵ بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.
به پێی راپۆرته‌كان، “عومەر فەقێ پوور” و “خالید فەرەیدوونی” ئه‌ندامی یه‌كێك له حێزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بوون کە لە ڕێکەوتی ١٠ خەرمانانی ١٣٧٩ی هه‌تاوی لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشار ده‌كه‌ونه کەمینی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە و دەستبەسەر ده‌كرێن و سه‌ره‌تا حۆكمی له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رده‌چێت كه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ سزای به‌ندكرانی هه‌تاهه‌تایی كه‌م ده‌كرێته‌وه.