ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، “سه‌دات ئه‌فشار” چالاكوانی كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، پاش ٣٠ ساڵ به‌ندكران له زیندانه‌كانی توركیا، ئازاد كرا.
ساڵی ١٩٩٥ زاینی سه‌دات ئه‌فشار له شارۆچكه‌ی “كۆش ئاداسی”، ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تۆمه‌تی “تێكدانی یه‌كڕێزی و یه‌كپارچه‌یی توركیا”، به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بۆ ماوه‌ی ٣٠ ساڵ له زیندانه‌كانی “ئامه‌د، چانكری، یۆزگات، سێرت و دیلۆك” ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ڕۆژی سێشه‌ممه سدات هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌ندكراوانی كورد له زیندان ئازاد كرا.