بەپێی ڕاپۆرتی” کەمپەینی پشتیوانی لە گیراوەکانی حەوت تەپە و زیندانیانی پێشکەوتن خواز” لە ماوەی دوو رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە ١٢ و ١٣ ی مانگی پوشپەڕدا زیاتر لە هەزار کەس لەوانە ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی ناسراوی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لە ئێران بە ئیمزا خوازیاری ئازادی زیندانیانی شیرکەتی نەیشەکەری حەوت تەپە بوون. کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ ئەم بانگەوازە هەروا درێژەی هەیە و رۆژ لەگەڵ رۆژ بە ژمارەیانەوە زیاد دەبێت. ئەگەرچی ژمارەیەک لە گیراوەکان لەوانە عەلی نەجاتی و عەسەل محەممەدی دوای دوو مانگ بە قەراری وەسیقە ئازاد بوون، بەڵام هێشتا ژمارەیەکیان لەوانە ئیسماعیل بەخشی، سپیدە قولیان، ئەمیر حسێن محەممەدی فەرد، ساناز ئەلهیاری و ئەمیر ئەمیر قولی زیاتر لە ٦ مانگە بە بیلاتەکلیفی له زیندان ڕاگیراون. ئیسماعیل بەخشی، سپیدە قولیان جاری یەکەم دوای دوو مانگ ئەشکەنجە و ئازار لە حاڵێکدا لە زیندان ئازاد بوون کە ڕژیم نیگەرانی پەرەسەندنی مانگرتنی ٣٣ رۆژەی کرێکارانی سەنایعی فەلادی ئەهواز بۆ باقی شار و ناوەندە کرێکاریەکانی ئێران بوو. بەڵام دوای ئازادی ئەم دوو کەسە لە زیندان ئەوان بە بوێری تەواوەوە و بۆ یەکەم جار ئەشکەنجەی وەحشیانەی ڕژیمیان لەدژی خۆیان ئاشکرا کرد و هێنایانە ئاستی کۆمەڵگاوە. ڕژیمی داماوی کۆماری ئیسلامی شەوی ٢٩ ی مانگی پوشپەڕ لە هەوڵێکی داماوانەدا بە پشت بەستن بە شانۆی ڕیسوای” موستەنەدی سوختە” و ناڕەزایەتیەک کە لەژێر ئەشکەنجەی سەدە نێواڕاستیەکان و شۆک تراپیدا لەوان و لە عەلی نەجاتیان وەرگرتبوو، هەوڵیاندا تا ئەوان بە ئاشکرا کردنی ئەشکەنجە لە زیندان لەدژی خۆیان وەدرۆ بخەنەوە. بەڵام ئەم جارەش سەری کۆماری ئیسلامی لە یاری کردن بە شعوری سیاسی خەڵکی ئێران لە بەرد درا. نە تەنیا کەس باوەڕی بەو نمایشە نەکرد، بەڵکو ئەم شانۆیە ڕیسوایی زیاتری بۆی بەشوێنەوە بوو وە قین و توڕەیی زیاتری خەڵکی لە کۆماری ئیسلامی لێ کەوتەوە. ڕژیمێک کە ئەمجارە فریوکاری و نەخشەی جەنایەتکارانە لە بەرانبەر ئیرادەی ئیسماعیل بەخشی و سپیدە قولیاندا ئاشکرا ببوو، ئەمجار ئەوانی بە تاوانی باوی” پێوەندی لەگەڵ گوروپە ماڕکسیستەکان و بەرئەندازانی دەرەوەی وڵات” زیندانی کردبوو. ئێستا ڕژیم هەموو رۆژێک بە پەروەندە سازی درۆینەی نوێ هەڕەشەیان لێدەکات و دەیانخاتە ژێر گوشارەوە.
” کەمپەینی پشتیوانی لە گیراوەکانی حەوت تەپە و زیندانیانی پێشکەوتن خواز” لە حاڵێکدا کەوتۆتە ڕێ کە بێدادگاکانی ڕژیم بەم دواییانە بە پەروەندە سازی هەوڵ ئەدات هەڵسوڕاوانی نەیشەکەری حەوت تەپە بە ئامانجی دروست کردنی ترس و وەحشەت لە کۆمەڵگادا بە زیندانی درێژ ماوە مەحکوم بکات. رۆژی سێ شەممە ١١ ی مانگی پوشپەڕ عەلی نەجاتی ئەندامی هەیئەت مودیرەی سەندیکای کرێکارانی موجتەمەعی نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ ڕاگەیاندنی کەیفەر خاست و تەفهیمی تاوانە درۆینە و جەعلیەکان بانگ کردۆتە بێدادگای ئیسلامی. کەیفەر خاستەکە شاملی هێندێک تاوانی بێ بنەمای وەک:” کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی کردەوە لەدژی ئەمنیەتی وڵات” و کردەوە لەدژی ئەمنیەتی نەتەوەیی لە ڕێگای تەبلیغ لەدژی نیزام، بوو.
هەڵبەت رۆژی ٢٢ ی مانگی پوشپەر کەیفەر خاستێکی هاوشێوە بۆ ئیسماعیل بەخشی، ئەمیر حسێن محەممەدی، ساناز ئەلهیاری و ئەمیر ئەمیرقولی بە شێوە جیا جیا سادر و پێیان ڕاگەیەندرابوو وە هەمان سیناریۆ سەبارەت بە وانیش ئیجرا کرابوو. پەروەندە سازی ڕژیم لەدژی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و سیاسی ئەوەندە بێ بنەمایە کە بەرپرسانی قەزایی ڕژیم ناوێرن ئەوان بخەنە بەردەست وەکیلی تاوانبار کراوانەوە. فەرزانە زیلانی وەکیلی ژمارەیەک لە کرێکارانی زیندانی کراوی حەوت تەپە لە یادداشتیکدا شکایەتی لە کارشکێنی دادگا کردوە و وتویەتی کە قازی پەروەندە ئیجازەی پێنادات تەنانەت پەروەندەی موەکیلەکانیشی ببینێ.
لە راستای سیاسەتی گوشار هێنانی ڕژیم بۆسەر هەڵسوراوانی کرێکاری، رۆژی سێ شەممە ١١ی مانگ خاوەنکاری نەیشەکەری حەوت تەپە بە دەستوری کاربەدەستانی ئەمنیەتی قەراردادی کاریی ئیسماعیل بەخشی هەڵوەشاندەوە و حقوقەکەشی بڕێوە. کاناڵی سەربەخۆی کرێکارانی حەوت تەپە وێڕای تەئیدی ئەم هەواڵە و مەحکوم کردنی ئەم کردارەی ڕژیم لە هاوپشتیەکی چینایەتیدا ڕایدەگەیەنین کە:” ئێمە کرێکارانی حەوت تەپە هەوڵ و ئەو موسیبەتانەی کە ئیسماعیل بەخشی لە گەیشتن بە ئامانجی کرێکاران داویەتی و کێشاویەتی قەت لەبیر ناکەین. ئیجازە نادەین نوێنەرەکەمان و بنەماڵەکەی لەوە زیاتر ئازار بجێژێ. ئەگەر بێت و لە ماوەی رۆژانی داهاتودا قەراردادەکەی تازە نەکرێتەوە و حقوقەکەی نەدرێت، دەورێکی نوێ لە ناڕەزایەتی کرێکاری دەست پێدەکەین. یەکێک بۆ هەوموان- هەوان بۆ یەکێک.”
” کەمپەینی پشتیوانی لە گیراوەکانی حەوت تەپە و زیندانیانی پێشکەوتن خواز” وێڕای مەحکوم کردنی گوشارەکانی رۆژانە بۆسەر زیندانیان و بێ تەوەجوهی بەرپرسان، خوازیاری ئازادی خێرای ئەوان و بەرگرتن لە بەدوادا چوونی مابەقی کرێکاران و هەڵسوراوانی سیاسی لە لایەن هێزە ئەنیەتیەکلانەوە بووە. ئەم کەمپەینە نە تەنیا جێی پشتیوانی بنەماڵە و دۆستان و هاوکارانی زیندانیە بەڵکو بەرەو رووی پشتیوانی جەماوەری بەرین لە تەشەکولە کرێکاریەکان لە نێوخۆ و دەرەوە، موعهلیمان، خوێندکاران، خانەنشینان و باقی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بۆتەوە کە خوازیاری ئازاد بوونی ئەوانن. وێڕای ئەوە سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە و شوڕای خانەنشینانی ئێرانیش دوای ڕاگەیەندرانی کەیفەر خاست بۆ عەلی نەجاتی، بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێکی جوداگانە ئەو تاوانانەی خراونەتە پاڵ عەلی نەجاتی و باقی زیندانیانی نەیشەکەری حەوت تەپەیان مەحکوم کرد و خوازیاری کۆتایی هێنان بە ئیتیهاماتی بێ ڕەبت و هەڵبەستراو لەدژی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و ئەمنیەتی کردنی ناڕەزایەتی و پەروەندەسازیەکان بوون.
دژایەتی و دوژمنی ئاشکرای کۆماری ئیسلامی وەک حاکمیەتی سەرمایەداری لەگەڵ کرێکاران و بە تایبەت هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێكاری و باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لەکەس شاراوە نییە. ئەم ڕژیمە دژی کرێکارە بەردەوام پشتیوانی لە قازانج و بەرژەوەندی سەرمایەداران کردوە و دەکات لە بەرانبەر کرێکاراندا. بەم جۆرە بۆ کرێکارانیش ڕێگایەک بێجگە لەوەی لە ڕاگەیاندەکەی سەندیکای سەربەخۆی کرێکارانی حەوت تەپەدا هاتوە واتە دیفاع و پشتیوانی ڕێکخراو و چینایەتی لە قازانج و بەرژەوەندی خۆیان و خەبات و ناڕەزایەتی شێلگیر و سەرتاسەریان بوونی نییە.