ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی ئیبراهیم مه‌ردانی، به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی زه‌ماوه‌ندی كوڕی ئیبراهیم مه‌ردانی له شاری بۆكان، ئیداره‌ی ئیتلاعات ئه‌و شارومه‌نده‌ی به بیانووی پۆشینی جل و به‌رگی كوردی به‌شێك له میوانه‌كان، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گواسته‌وه. شایانی باسه كه هێشتا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئیبراهیم مه‌ردانی ڕوون نه‌كراوه و ناوبراو تا كاتی دادگاییكردن به دانانی بارمته‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كراوه.