کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی ئومید فه‌ره‌جی له‌ زیندانی مه‌ریوان

ئازادی ئومید فه‌ره‌جی له‌ زیندانی مه‌ریوان 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی ڕه‌زبه‌ر، ئومید فه‌ره‌جی، به‌ندكراوی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌ ئازاد كرا.

ئومید فه‌ره‌جی له‌ ڕێكه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی، بۆ زیندانی مه‌ریوان گوازرایه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌نده‌ و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌كه‌ی ڕوون نه‌كراوه‌.