ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، ئایدا ئه‌موویی دوای ١٧ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به شێوه‌ی کاتی و دانانی بارمته ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی به‌فرانباری ١٤٠٣، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئایدا له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیدا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه ئازادی ئه‌و چالاكه‌ی مافی ژنانه، به دانانی بارمته‌یه‌كی قورسی شه‌ش ملیاردی و تا كاتی كۆتایی هاتنی دادگاییكردنی ئازاد كراوه.