ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “ئامانج ئه‌مینی” چالاكی سینفی مۆعه‌لیمانی شاری سه‌قز پاش چه‌ند كاتژمێر له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و به دوای بانگێشتی فه‌رهه‌نگیانی ئێران بۆ مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌انسه‌ری، مۆعه‌لیمان له پتر له ٦٠ شاری ئێران كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كرانی داواكارییه‌كانیان بوون. هاوكات هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستیان دایه بانگێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی ناسراوی مۆعه‌لیمان. هاوكات له‌گه‌ڵ گۆشاری مۆعه‌لیمان و پێداگری له‌سه‌ر خواستی ئازادی زیندانیانی سیاسی و
