کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادیی هاووڵاتییه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ شاری ورمێ

ئازادیی هاووڵاتییه‌ك به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ شاری ورمێ

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی رێبەندانی، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “حەمید عەبدی”، ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن و  خەڵکی گوندی “ناناس”ی سەر بە شاری ورمێ و چالاکی سیاسی، بە دانانی وه‌سێقه‌ بۆ ماوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

ناوبراو لە کۆتایەکانی مانگی پوشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن دادگای رژیمه‌وه‌ لە ورمێ بە تۆمەتی ” هاوکاری كردن لەگەڵ یەکێک لە حزبە نه‌یاره‌كانی رژیم» سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سه‌پابوو، جێگای ئاماژه‌یه‌ کە: ناوبراو لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمه‌وه‌ دەستبەسەر كرابوو و بۆ زیندانی ورمێ گوازرابۆوه‌.