لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ناصر یادیار، موسا یادیار، هەمزە یادیار، سلیمان کەریمی و فایق عەبدوللهزادە، پێنج هاووڵاتی خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمته بە شێوەی کاتیی لە زیندان ئازاد کران.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناصر، موسا و هەمزە یادیار لە ماوەی دەستبەسەرکردنیاندا لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن بێبەش بوون و پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لە بەشی گرتووخانەی ئەمنییەوە گواسترابوونە بۆ زیندانی بۆکان. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا موسا و همزەی لە گوندی “قەرەموسالی” و ناصری لە گوندی “داشبند” دەستبەسەر کردووە. هەروەها سلیمان کەریمی و فایق عەبدوللهزادەش هەمان ڕۆژ بە دانانی وثیقە ئازاد کران. تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تاوانانەی خراوەتە پاڵیان دیار نییە.
