لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک لە زیندانیانی شارەکانی مەریوان و شنۆ ئازاد کراون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، لە زیندانی ناوەندیی مەریوان، بێ ئەوەی ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بدرێت، دروازەی زیندان کراوەتەوە و ژمارەیەک لە زیندانیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون. هەروەها لە زیندانی شنۆ لە کۆی ٨٤ زیندانی، ٥٨ کەس یان ئازاد کراون یان مەرەخەسییان پێ دراوە و هەندێکی دیکەیان بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون. سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم گۆڕانکارییە لە بارودۆخی زیندانەکاندا پاش بۆمبارانی ناوچەکانی دەوروبەری ئەم شارانە ڕوویداوە.
