ڕۆژی یەکشەممە ٣ی مانگی خەرمانان، “یووسف کاکەمەمی” بهندكراوی سیاسیی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکی، لە زیندانی تەورێز ئازاد کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو ڕێکەوتی ٢ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٦ به تۆمهتی “هاوكاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دەستبەسەر و له لایهن دادگای ڕژیم له شاری مهاباد به ٩ ساڵ زیندان مهحكووم كرابوو. شایانی باسه، ” یووسف کاکەمەمی”، لە هیچ یەک لە قۆناغەکانی دادسەریدا، پارێزەری نەبووە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێدا، لەژێرگوشار و لێپرسینەوەدا بووە و لە کاتی لێکۆڵینەوە و لە دادگاشدا، تەواوی تۆمەتی وەپاڵدراوی ڕەت کردبووەوە. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوەی ٩٦، ناوبراو بە بیانووی ڕەوانەکردن لە زیندانی ورمێ ، بانگهێشتی نووسینگەی نیگەهبانی کرا و بە شێوەی نایاسایی، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز دوورخرایهوه.