به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندێ دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری بۆكان كه له ڕێكه‌وتی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئازاد محهممهدیانی” چالاكی سیاسی و دانیشتووی شاری بۆكان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار پاش یه‌ك مانگ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له گرتووخانه‌ی سپای پاسداران له ورمێ، به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی سه‌رماوه‌ز له شوێنی كاره‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی سپای پاسداران له ورمێ كرابوو.