کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكردنی ٦٠٠ به‌ندكراوی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن موحسن چاووشی

ئازادكردنی ٦٠٠ به‌ندكراوی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن موحسن

موحسن چاووشی، هونه‌رمه‌ند و گورانیبێژی خه‌ڵكی كرماشان و له‌ دایكبووی خۆڕه‌مشار، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ ٦٠٠ به‌ندكراوی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌ په‌رداختی دیه‌ له‌ زیندان ئازاد كردووه‌.

موحسن چاووشی یه‌كێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ خۆشناوه‌كانی كوردستان و ئێرانه كه‌ لایه‌نگرێكی زۆری هه‌یه‌ و هه‌موو ساڵێك به‌ یارمه‌تی دۆستانی پاره‌ بۆ ڕزگاركردنی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام و په‌رداختی دیه‌ كۆ ده‌كاته‌وه‌. هه‌ر ساڵ سه‌دان به‌ندكراو به‌ یارمه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ مرۆڤ دۆسته‌ و لایه‌نگره‌كانی له‌ زیندان ڕزگار ده‌كرێن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ئامێزی بنه‌ماڵه‌كانیان. ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی نێو كوردستان و ئێران له‌ په‌یامێك دا ڕێز و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی موحسن چاووشی كردووه‌ و هیوایان خواستووه‌ نموونه‌ی وه‌كوو ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ كۆمه‌ڵگا دا زۆر بێت.