
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، لانیكه‌م ١٠ هاووڵاتیی له شاره‌كانی سنه و دێهگولان، پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٠ هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “سیروان ڕه‌حیمی، سابر قادری، سیرووس عه‌باسی، ئازاد عه‌باسی، فه‌ریده وه‌یسی، زینه‌ت ئیسماعیلی، فه‌ردین مۆرادی، گۆران یووسفی و ئه‌كبه‌ر گه‌وێڵی” كه به‌تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كران.
