هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “تاریق ڕەحیمپوور” ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردان، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی له زیندان ئازاد کرا.
“تاریق و بنیامین ڕەحیمپوور”، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی گوڵان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر و لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، لە “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری كرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “بنیامین ڕەحیمپوور” برای تاریق ڕەحیمپوور، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه، به ناوی “ئیدریس گەللـەداری”، پاش ١٩ ڕۆژ ڕاگیران لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره، بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا.