ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوە، دوکتور “ڕەحیم یووسف پوور”، پزیشکی ناسراوی خەڵکی شاری سەقز، لە لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادگای گشتیی ئەمشارە، پاش ڕوونبوونەوەی حوکمەکەی بە دانانی وهسیقهی ٧٠ ملیۆن تمهنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو پاش بڵاوبوونەوەی ویرووسی کۆرۆنا لە سەقز، بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە ئینیستاگرامەکەی، بە دانی زانیاری سەبارەت بە ویرووسی کۆرۆنا، لەگەڵ دژکردەوەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بەرەوڕوو بووەوە. شایانی باسه، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە ماوەی مانگێکدا، بۆ گوشار خستنە سەر ناوبراو، ٨ جار بانگهێشتنامەیان بۆ ناردبوو و ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوە لە دادگا حوکمەکەی ڕوون کرابووەوە. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕەشەممە، دوکتور “ڕەحیم یووسف پوور”، بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر ویرووسی کۆرۆنا، لەلایەن ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرابوو.