به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی وه‌سیقه‌ی قورس و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئازاد ڕەحمەتی”، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەزبەر، پاش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە شاری بانە، لە ناڕه‌زایه‌تیی به هێرشی تورکییە بۆ سەر ڕۆژئاوا، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە، دەستبەسەر کرابوو.