کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكردنی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ مه‌ریوان

ئازادكردنی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری 5

ئازادكردنی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری 5

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ له‌ زیندان ئازاد كرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “عه‌بدوڵڵا به‌شتام” ٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن و دانیشتووی ئاوایی “نێ”ی مه‌ریوان كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٧ی گه‌لاوێژ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی  ڕه‌زبه‌ر به‌دوای دانانی وه‌سیقه‌ و تا كاتی كۆتایی قۆناغه‌كانی دادڕه‌سی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌ ئازاد كرا.