به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئاوایی “زه‌ردوویی” سه‌ر به شاری پاوه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه و دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سۆران عه‌زیزی” پێشتر له ڕێكه‌وتی ٢ی خه‌رمانان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازترابوویه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كرماشان. به پێی هه‌واڵێكی دیكه، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری پاوه به ناوه‌كانی “محەممەد محەمەدی” تەمەن ٧١ ساڵ و “حەمدیە رەئووفی” تەمەن ٦٧ ساڵ، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كرا. پێویسته ئاماژه بكرێت كه هێزه‌كانی ڕژیم به مه‌به‌ستی پێكهێنانی فه‌زای ترس وه‌حشه‌ت له‌ناو خه‌ڵكدا و به بیانووی جۆراوجۆر، ناوه‌ناوه هاووڵاتییان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.