له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل كچێكی كوردی ئێزدی خه‌ڵكی شه‌نگالیان به ناوی “فه‌وزیه ئه‌مین سیدوو” له ده‌ست تیرۆریستانی داعش له غه‌زه ڕزگار كرد و ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له عێراق كرا.
فه‌وزیه ئه‌مین سیدوو ساڵی ٢٠١٤ی زاینی له ته‌مه‌نی ١١ ساڵی دا و پاش هێرشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال له‌لایه‌ن تیرۆریستێكی فه‌له‌ستینی ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه ڕفێندرا و بۆ كه‌رتی غه‌زه گوازرایه‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ئه‌و كچه كورده به‌دیلگیراوه‌ی پاش ده ساڵ ئازاد كرد و گه‌یاندییه ده‌ست بنه‌ماڵه‌كه‌ی له عێراق.