ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “سپیده قولیان” چالاكی مه‌ده‌نی و “ئه‌میر ئه‌میرقولی و ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فت ته‌په، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سپیده قولیان كه له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی حه‌فت ته‌په ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیم به ١٨ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی یه‌ك میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌ن و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا. له‌م دواییانه‌دا له ناڕه‌زایه‌تیی به گوشاری ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستی دابووه مانگرتن له خواردن. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، “ئه‌میر ئه‌میرقولی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی حه‌فت ته‌په و “ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد” به‌ڕێوه‌به‌ری گوڤاری “گام” به قه‌راری وه‌سیقه له زیندانی ئێوین ئازاد كران. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، “عاتفه ڕه‌نگریز” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار سه‌رئه‌نجام دوای ١٧٩ ڕۆژ بازداشت، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی یه‌ك میلیارد تمه‌نی له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین ئازاد كرا.