ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، سێ هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “خالید حسێنی” چالاكی كرێكاری، “موژگان كاووسی” نووسەر و لێکۆڵەر و هه‌روه‌ها “سینا محه‌ممه‌دیان” دانیشتووی شاری سنه، پاش دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “خالید حسێنی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شاری سنه كه ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. هاوكات ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی سەرماوەز، “موژگان کاووسی”، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی شاری کەلاردەشت دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ساری و زیندانی ناوەندیی شاری نەوشەهر، بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا. موژگان کاووسی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە ئۆستانی مازەندەران دەستبەسەر کرابوو. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به‌ناوی “سینا محه‌ممه‌دیان” كه لە یەکەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی شاری سنە واتە ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی له زیندان ئازاد کرا.