ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “چیانە”ی شاری پیرانشار، بە ناوی “زاهیر پەس و پیش (جۆڵا)”، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تەمەنی و به شێوەی کاتی، لە زیندان ئازاد کرا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەستبەسەر و به مه‌به‌ستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، كردبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.