بەپێی ڕاپۆرتهكان، “زارا محەممەدی”، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، دوای ٦ مانگ لهدهستبهسهركرانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز، بە دانانی وهسیقهی ٧٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا.
“زارا محەممەدی” ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی جۆزەردان، لەلایەن لیباس شەخسییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و هەتا ڕێكهوتی ١٠ی جۆزەردان لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرابوو و دواتر بۆ گوازترابوویهوه بۆ زیندانی ناوهندی سنە. شایانی باسه، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی خەرمانان، “زارا محەممەدی”، ئەندامی دەستبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی “نۆژین”، بەبێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی، برابووە دادگای شاری سنە.