کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئازادكردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

ئازادكردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز، دوو چالاکی مەدەنی و کولتووری شاری ئیسلام ئابادی غه‌رب لە ئۆستانی کرماشان بە دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد کران.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌،  “داریووش مۆرادی”، ئەندامی دەستەی نووسەرانی ماڵپەڕی کولتووری_ئەدەبیی هەسارە، و “ئانیسا جەعفەریی مێهر”، ئەندامی دەستەی نووسەرانی وەرزنامەی ئەدەبی و هونەریی” ژ” و مامۆستای زمانی کوردی پاش ١٧ ڕۆژ بەندکران لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان بە قه‌راری وه‌سیقه‌ ئازاد کراون. شایانی باسه‌، “ئانیسا جه‌عفه‌ری مێهر” بە وه‌سیقه‌ی ٣٥٠ میلیۆن تمەنی و “داریووش مۆرادی” بە دانانی فیشی حقووق ئازاد کراون. ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە ئەو دوو چالاکە مەدەنییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای ئەندامەتی لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کراون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، رۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەز هێزەکانی سپای پاسدارانی کرماشان هێرشیان کردە سەر ماڵی “داریووش مۆرادی و ئانیسا جەعفەریی مێهر” و هەردوویان به‌ تۆمه‌تی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” دەستبەسەر کردبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەم دوو چالاکە كلتوورییه‌، مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردووش وێڕای چەند چالاکێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوون.