به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارهكانی سنە و پیرانشار کە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی وهسیقهی قورس له زیندان ئازاد کران.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا “موختار منبەری، دوای زیاتر لە دوو مانگ ڕاگیران لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، بە دانانی وهسیقهی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرا. لەلایەکی دیکەوە، “سەید ڕەزا ئەحمەدی” خەڵکی پیرانشار، ڕۆژی دووشەممە و پاش زیاتر لە چوار مانگ بەندکران، بە دانانی وهسیقهی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە. جێگهی ئاماژهیه، “سەیدڕەزا ئەحمەدی” ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی گەلاوێژی ئهمساڵ بە تۆمەتی “پەیوەندی لەگەڵ یهكێك له حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر و گوازرابوویەوە بۆ گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.