به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و ورمێ كه پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كران.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “ئاسۆ گه‌رمینی” خه‌ڵكی شاری شنۆ كه به بۆنه‌ی جێژنی “غه‌دیر” شمولی به‌خشین ببوو، به‌ڵام به‌هۆی دواخستنی حوكمه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له زیندان ڕاگیرابوو كه سه‌رئه‌نجام به دوای دانانی وه‌سیقه له زیندانی ورمێ ئازاد كرا. هاوكات، “عه‌لی سه‌عیدی” دانیشتووی شاری ورمێ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان به‌دوای دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. شایانی باسه، ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٠ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خه‌رمانان له زیندانی ئیتلاعاتی سپاوه گوازرابوویه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ.