ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، دوو كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی هێپكۆی ئه‌راك پاش دانانی وه‌سیقه، به شێوه‌ی كاتی و تا كاتی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كه‌یان له زیندان ئازاد كران.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پێشتر له ڕێكه‌وتی ١١ی به‌فرانبار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕژیم باسی له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌م كرێكارانه كردبوو و ڕایگه‌یاندبوو كه دوو كه‌س له‌م كرێكارانه كه له كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی هێپكۆ به‌شداریان كردبوو و به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوون، سه‌رله‌نوێ له لایه‌ن دادگاوه بانگ كراون و خراونه‌ته زیندانه‌وه.