کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكردنی حه‌وت هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار له‌ زیندان

ئازادكردنی حه‌وت هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار له‌ زیندان1

ئازادكردنی حه‌وت هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار له‌ زیندان1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، حه‌وت هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ندكراو له‌ زیندانی نه‌غه‌ده كه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون‌، به‌ر له‌ ته‌واوبوونی ماوه‌ی زیندانه‌كه‌یان له‌ زیندان ئازاد كران

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا حه‌وت به‌ندكراوی سیاسی به‌ ناوه‌كانی “عه‌بدولقادر محه‌ممه‌دپوور، عێزه‌ت مه‌حموودی، محه‌ممه‌د ئیبراهیمی، ئیدریس كه‌سره‌وی، كه‌ماڵ عه‌بدوڵڵایی، ئه‌سعه‌د مه‌حموودی و ئه‌میر سه‌یدتاهێری” له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌ ئازاد كراون. شایانی باسه‌، ئه‌م حه‌وت كه‌سه‌ هه‌ركامیان به‌ یه‌ك تا ٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوون.