به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی ورمێ، دوای ١٠ ساڵ ڕاگیرانی له زیندان و تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی، لە زیندانی ئەردەبیل ئازاد کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، “عومەر فەرهەنگ”، کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٨٨ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ورمێ به تۆمه‌تی ” هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرابوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای تەواو بوونی ماوەی حوكمه‌كه‌ی لە زیندانی ئەردەبیل ئازاد کرا.