کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكردانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس

ئازادكردانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس3

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “مەنسوور ئەڵماسی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کراوه‌.

بەپێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، “مەنسوور ئەڵماسی” پێشتر لە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لە لایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ورمێ دەستبەسەر و گوازترابوویه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ئەمساڵ پاش تەواوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرابوو.