به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان و دانیشتووی گوندی “نێ”ی سه‌ر به‌م شاره، به ناوه‌كانی “پشتیوان په‌رتۆ” و “عه‌بدول په‌رتۆ”، ڕۆژی سێشه‌ممه به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “پشتیوان په‌رتۆ” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی ڕه‌زبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه گوازترابوویه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه. هه‌روه‌ها “عه‌بدول په‌رتۆ” ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ی زیاتر گوازترابوویه‌وه بۆ ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ڕۆژی دووشەممە ٥ی گهڵارێزانیش، سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی “حامید دادستان، محەممەدعەلی دادستان” و “حەمدی دەبستانی” بە دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرابوون.