کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی ژنێك پاش ١٧ ساڵ له‌ زیندان

ئازادكرانی ژنێك پاش ١٧ ساڵ له‌ زیندان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “فەریدە ساڵحی” پاش ١٧ ساڵ، بە یارمەتیی خێرخوازان، چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆیی دژی ئێعدام، لە سێداره‌  ڕزگاری بوو و له‌ زیندان ئازاد کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٥ ساڵەیە، ١٧ ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی مێردەکەی” دەستبەسەر و بە قیساس مەحکووم کرابوو. شایانی باسه‌، “فەریدە ساڵحی” بە دانانی دییەی ٢٦٠ ملیۆن تمەنی بە بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری ببوو.