ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی شائاباد و داڵاهۆی سه‌ر به ئۆستانی كرماشان كه پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌دوای دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كراون.
ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شاباد بە ناوی “ڕەزا ڕەمەزانی”، پاش نزیکه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، بە دانانی وه‌سیقه و بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان ئازاد کرا. له لایه‌كی دیكه‌وه سێ لاوی خەڵکی داڵاهۆ سەر بە ئۆستانی کرماشان بە ناوەکانی “ئارەش دارابی” تەمەن ١٨ ساڵ، “ئەفشین سەیدمۆرادی” تەمەن ٢٠ ساڵ و “یەحیا سەیدمۆرادی” تەمەن ١٩ ساڵ دوای سێ حەفتە دەستبەسەر کران، هەر کامەیان بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا لە زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان ئازاد کراون.