کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی چالاكی كرێكاری تۆفیق مه‌حموودی له‌ زیندانی سنه‌

ئازادكرانی چالاكی كرێكاری تۆفیق مه‌حموودی له‌ زیندانی سنه‌ 1

ئازادكرانی چالاكی كرێكاری تۆفیق مه‌حموودی له‌ زیندانی سنه‌ 1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “تۆفیق مەحموودی” چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاكه‌لێوه‌ دوای تێپەڕاندنی نیوەی ماوەی حوکمەکەی، لە زیندانی ناوەندیی ئه‌مشاره‌ ئازاد کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “تۆفیق مەحموودی” ڕۆژی شەممە ٢١ی گوڵانی پاره‌كه‌ لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی له‌ لایه‌ن لقی چواری دادگای تاوانەکانی سنە بانگهێشت و دواتر گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئه‌مشارە. شایانی باسه‌، “تۆفیق مەحموودی” پێشتریش له‌ ڕێكه‌وتی ١٨ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧ دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.