کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی پێنج كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری سه‌قز

ئازادكرانی پێنج كه‌س له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری سه‌قز

پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری سەقز دوای مانگێک له‌ دەستبەسەر کرانیان بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “عەلی قادری، ئارمیا ڕەنجبەری، هێمن کەریمی” و دوو برا بە ناوەکانی “هیوا ئەمینی و وریا ئەمینی” دوای مانگێک ڕاگیران لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، هەر کامەیان بە دانانی وه‌سیقه‌ ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەم پێنج هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەر کرابوون.