بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢١ کەس لە دەستبەسەر کراوانی گوندەکانی دەورووبەری شاری داڵاهۆ سەر بە ئۆستانی کرماشان، دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی دێزل ئابادی کرماشان ئازاد کران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “په‌یمان تههاماسبی، ڕه‌ستگار ئیبراهیمی، یاسر دارابی، په‌یمان محه‌ممه‌دی، سامان محه‌ممه‌دی، عه‌لیڕه‌زا محه‌ممه‌دی، یه‌عقووب ئه‌ڵماسی، پوویا عه‌زیزیانی، حه‌مزه محه‌ممه‌دی، قودره‌ت مسته‌فایی، یه‌حیا مسته‌فایی، حه‌سه‌ن ئیبراهیمی، یۆنس دارابی، یووسف دارابی، فه‌رزاد مێهدی نژاد، ئیمان ساڵحی، عومران دارابی، شه‌مسوڵڵا قادری، سه‌تار تهدهین، هیدایه‌ت نه‌زه‌ر وه‌یسی، عه‌لی گلێنی و عه‌دنان ته‌هماسبی” كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كرماشان به تۆمه‌تی “مه‌حاره‌به” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، پاش دوو مانگ زیندان ئازاد كران. شایانی باسه، ئه‌م كه‌سان له لایه‌ن داواكاری گشتی شاری داڵاهۆ به حوكمی ئێعدام مه‌حكووم كرابوون.