به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی کە نزیکەی سێ ساڵه لە زیندانی ناوەندیی کرماشان ڕاگیراوه، له زیندان ئازاد كرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، “کاوە مورادی” بەندکراوێکی سیاسی له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای دوو ساڵ و نیو ڕاگیران لە زیندانی دێزڵ ئابادی کرماشان، بەر لێبوردنی تایبەت بە نەورۆز کەوتووە و ئازاد کراوە. جێگهی ئاماژهیه، کاوە مورادی خەڵکی شاری داڵاهۆ سەر بە ئۆستانی کرماشانە و پاییزی ساڵی ٩٧ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای ڕژیم لهمشاره بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.