کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە مانگی ڕابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەز، “فەرمان حەیدەرنژاد”، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی گوندی دیوزناوی سەر بە شاری سەواڵاوا، پاش مانگێک دەستبەسەربوونی، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٨٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی لە زیندان ئازاد کراوە. شایانی باسه‌، ناوبراو لە ماوەی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “فەرمان حەیدەرنژاد” ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ئه‌مساڵ پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا، به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاركانی ڕژیم” دەستبەسەر کرا.