کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورس 2

ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “ئالیکەند”ی سه‌ر به‌ شاری بۆکان بە ناوی “فوئاد محەممەدپوور”، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌ ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کراوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “فوئاد محەممەدپوور” ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، له‌ لایه‌ن هێزە ئەمنییەتییەکانه‌وه‌ به‌دوای هێرش کردنە سەر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازترایه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی بۆكان.