کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ 2

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لاوێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “ئەحمەد ناسری”، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌ ئازاد کراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی پووشپەڕ، وێڕای كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ناوی “جەلال ناسری” لە گەڕەکی “میرئاوا”ی شای بۆکان، لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه‌ دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیتلاعات کرابوو. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ “جەلال ناسری” پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ ئازاد کرابوو. شایانی باسه‌، “ئه‌حمه‌د ناسری” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر كرابوو.